سیمۆن هاریس سەرۆک وەزیرانی ئیرلاند پشتگری خۆی بە بڕیاری دادگای نێودەوڵەتی سزا لەبارەی دەستبەسەرکردنی بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر و یۆواڤ گالانت بەناو وەزیری بەرگری پێشووی رژێمی داگیرکەر راگەیاند.
هاریس باسی لەوە کرد کە ئیرلاند رێز لە ئەرکی دادگای نێودەوڵەتی سزا دەگرێت و ئامادەن کە نەتانیاهۆ دەستبەسەر بکەن.
دوای بڕیاری دادگاکە هاریس راگەیاند کە وڵاتەکەی ئامادەیە کاتێک نەتانیاهۆ بهێتە وڵات دەستبەسەری بکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٤ هەزار و ١٧٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٤ هەزار و ٤٧٣ کەسیش بریندار بوون.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە تەواوی شەو بەردەوامبوون لە هێرش سەر کەناری غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٢٣ فەلەستینی شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیش بریندار بوون.
هەزاران جووڵەکەی داگیرکەر کە یەکێکیان ئیتامار بن گەڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نیشتیمانی رژێمی داگیرکەر بوو هێرشیان کردە ناو مزگەوتی ئیبراهیم خەلیل لە شاری ئەلخەلیلی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.